*ناوى تەواوى عوسمان عارف ئەحمەد کاکەحەمە نارى زادە، لەنەوەى شاعیرى کورد (مەلا کاکە حەمەى بێلوو) نارییە.

*لەدایک بووى شارى سلێمانى ساڵى (1963ز).

*خوێندنى سەرەتایى لەقوتابخانەى (ئەزمڕ) و دواناوەندى لەقوتابخانەى (ئەزمڕ) لەسلێمانى تەواو کردووە.

*دەرچووى بەشى فیزیا زانکۆى موسڵ ساڵى 1987.

*لە بەروارى 21/11/1992 وەکو مامۆستا دەست بەکاربووە لەم قوتابخانانە { چوارتا ، کامەران موکرى ،گۆیژە ، ئازادى }.

*لەبەروارى {(28/9/2010 )ەوە  } وەکو سەرپەرشتیارى پەروەردەیى دەست بەکاربووە. .

*ئێستا سەرپەرشتیارى پەروەردەیى یە لەپەروەردەى رۆژهەڵات-سلێمانى..

*گەلێ بەرهەمى زانستىء ئەدەبى لەگۆڤارو رۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە .

*ئەندامى یەکێتى نووسەرانى کوردە.

*ئەندامى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانە.